٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامان عارەب: کۆمپانیا چینییەکان ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ژمارەیەک کۆمپانیای چینی خەریکی ئامادەکارین بۆ وەبەرھێنان و بازرگانی لە ھەولێر. بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێریش دەڵێت، گەورەترین بازاڕی چینی لە ھەولێر دەکرێتەوە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمپانیا چینییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەنجامدانی وەبەرھێنان، بەتایبەتی وەبەرھێنانی چینی کاریگەریی لەسەر کەرتی ئابووری و وەبەرھێنان لە ھەولێر دەبێت، چەندین کۆمپانیای چینی کار بۆ وەبەرھێنان لە ھەولێر دەکەن."

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتیشی: "لەمەودوا چینییەکان خۆیان براندەکانیان لە ھەولێر دەفرۆشن، کاڵای کواڵێتی نزمی چینی نایەتە ھەرێمی کوردستان، بەپێچەوانەوە لەمەودوا کواڵێتیی بەرزی براندنی چینی دێنە ھەرێمی کوردستان."

سامان عارەب ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بازاڕی چینی لە ھەولێر دروست دەکرێت و لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان ھەمان بازاڕ ھەیە و ئێمەیش لە ھەولێر ھاوکارین بۆ کردنەوەی بازاڕی چینی، کە پڕۆژەیەکی زۆر گەورە و کاریگەرە، دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتییانی خۆمان لەو کاڵا چینییانەی پێشتر گلەیییان لێیان ھەبوو، بە پێچەوانەوە کەلوپەلی کواڵێتی بەرزی چینی دێتە ھەرێمی کوردستان، ئەوانەی لە چین خواستیان لەسەرە و بڕاندی بەناوبانگن."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار