له‌م ساڵدا توانراوه به بڕى 4 تریلیۆن دینار ترانزێتى بازرگانى بکرێت

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و هه‌نارده‌کارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، به ته‌نیا له ساڵى ڕابردوودا، ٨١٣ کۆمپانیا له هه‌رێمى کوردستاندا تۆمار کراون. ده‌شڵێت، زیادبوونى کۆمپانیا ناوخۆى و بیانییه‌کان له کوردستان وای کردووه بزاوتى ئابوورى و جووڵه‌ى بازاڕه‌کانى کوردستان گه‌شه به‌خۆوه ببینێت به شیوه‌یه‌ک له‌م ساڵدا توانراوه به‌بڕى 4 تریلیۆن دینار ترانزێتى بازرگانى بکرێت.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و هه‌نارده‌کارانى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى ئاسانکارى ڕێکاره‌کان له وه‌زاره‌تى بازرگانى بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به کۆمپانیاکان, تا دێت ژماره‌ى کۆمپانیا نێوخۆى و بیانییه‌کان له کوردستان ڕوو له زیادبوون بکه‌ن, بۆ نموونه له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا به‌هۆى ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ى که ڕه‌خساوه بۆ په‌ره‌پیدانى بوارى ئابوورى ٣٠ هه‌زار و ٢٢٣ کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆیى له هه‌رێمى کوردستان تۆمار کراوه، که سێهه‌زار و ٣١٤ له‌وانه بیانین و ٢٦ هه‌زار و ٩٠٦ ناوخۆیین، به کۆى گشتییش توانراوه له‌و ڕیگایه‌نه‌وه 24114 هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و لاوان بڕه‌خسێنرێت."
باسى له‌وه‌ش کرد: "له ساڵى ٢٠٢٠دا له سلێمانى هه‌لى کار بۆ هه‌شت هه‌زار و ٩٥ که‌س ڕه‌خساوه و هه‌زار و ٢١ کارگه مۆڵه‌تى کارکردنیان پێ دراوه و ٥٥٥ له‌وانه ئێستا کار ده‌که‌ن و ٤٦٦ى دیکه‌ش وه‌گه‌ڕ که‌وتوون, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ر له ساڵى ٢٠٢٠دا له دهۆک ٣٦١ کارگه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و و به‌هۆیانه‌وه حه‌وت هه‌زار و ٣٤٨ هه‌لى کاریش له پارێزگاکه ڕه‌خساوە."
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌گه‌ر قه‌یرانى داریى و کۆرۆنا نه‌بووایه ئێستا هه‌رێمى کوردستان یه‌کێک بوو له ناوچه پێشکه‌وتووه‌کانى جیهان له ڕووى ئابوورییه‌وه, خۆشبه‌خاتانه ئێستا هه‌مو ئاماژه و پێدراوه ئابوورییه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که دوور، یان نزیک جوگرافیاى ئابووریی هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته شاڕێى بازرگانى بۆ وڵاتانى ناوچه‌که، هاتنى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکى و چینییه‌کان باشترین نموونه‌ن له‌و ڕووه‌وه."
ئەرسەلان ئەحمەد




