لە ساڵی ڕابردوو ۳۲ ملیار و ۳۲۲ ملیۆن دینار پارە بۆ پرۆژەکانی دھۆک تەرخان کراوە

هەولێرـKDP.infoـ پڕۆژەکانی دەڤەری پارێزگای دهۆک، سەرەڕای قەیرانی دارایی و هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای کۆڤید ۱۹، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕانەوەستا لە پڕۆژە و کارکردنی تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ نموونە پارێزگای دهۆک. بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی دهۆکیش دەڵێت، ۳۲ ملیار و ۳۲۲ ملیۆن دیناری عێراقی لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پارێزگای دهۆک تەرخان کرا.
بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی دهۆک، دیار بەحری ڕەسووڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئاماری ئەو پڕۆژانەی لە ساڵی ڕابردوو (۲۰۲۰)، گوژمەی ۳۲ ملیار ۳۲۲ ملیۆن دینار، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخان کرابوو بۆ ۷٦ پڕۆژە کە گوژمەی پارەکە بەم شێوەیە خەرج کراوە و هەندێکیشی تا ئێستا خەرج نەکراوە."
ئەو پڕۆژانەی لەسەر بوودجەی تایبەت دەستیان پێ کراوە و تەواو نەبوون، بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ۱۲پڕۆژەیان بە گوژمەی ۱۰ ملیار و ۷۰۰ ملیۆن لە جێبەجێکردندان، ۳۱ پڕۆژە لەسەر هەمان بوودجە بەبڕی ٤ ملیار و ٦٤۱ ملیۆن دینار کۆتاییی پێ هاتووە و تەواو کراوە، هەروەها ۲۳ پڕۆژە بە گوژمەی ۱۰ ملیار و ۲٥۷ ملیۆن. ئێستا لە قۆناغی ڕاگەیاندنن و هەندێکیان بۆمان هاتووە که تەواو بوون و هەندێکیشیان جارێ نەهاتووە، ئەمەش لەسەر ئەم گوژمە پارەیە بوو کە سەرۆکی حکوومەت بڕیاری لەسەر دابوو."
بەحری زیاتر ڕوونکردنەوەی دەبارەی پڕۆژەکانی دەڤەری شارەوانیی دهۆک دا و گوتی: "سێ پڕۆژەی تر لەسەر بوودجەی ڕێکخراوە بیانییەکان بە بڕی ۹۰٤ملیۆن دینار جێبەجێ کراون و کۆتاییان پێ هاتووە، یەک پڕۆژەی تریش بە گوژمەی ۷۳۷ ملیۆن دینار لە واری جێبەجێکردندایە و پارەکەی لەلایەن سندووقی ''تەمویل ئیجتماعیە''وە تەرخان کراوە کە سەر بە حکوومەتی عێراقە."
بە حری گوتیشی: ''شەش پڕۆژەی ترمان لە ناحیەی فایدەی سەر بە پارێزگای دهۆک کۆتایییان پێ هاتووە، ئەویش بە گوژمەی ٥ ملیار و ٨۰ ملیۆن دینار، ئەم پڕۆژانەی باس کران هەندێکیان جێبەجێ کراون و هەندێکیشیان لەژێر تەنتەریندان و، کۆی گشتیی ئەو گوژمەی پارانەی باس کران، ۳۲ ملیار و ۳۲۲ ملیۆن دینار بوو، جگە لەمانەی سەرەوە، ۲۱ ملیار و ٨٦۷ ملیۆنیش بۆ پاککردنەوەی قەزاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی دهۆک تەرخان کراوە، جگە لە سەنتەری پارێزگای دهۆک."
فایزە کۆیی




