پێشه‌وا هه‌ورامى: داوامان له حكوومه‌ت كردووه کۆمپانیاکان باجی خۆیان لە سەرشانی خەڵک قەرەبوو نەکەنەوە

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی باج و ڕسوومات بە ئامانجی پەیڕەوکردنی دادپەروەری و لە بەرچاوگرتنی بەرژوەندیی گشتی و لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، 11 بڕیاری نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، لەمەودوا 20 له‌سه‌دى باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن و ڕاستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت. گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌ردیش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، بڕیاره‌كان زۆر گرنگن و داوامان كردووه له حكوومه‌ت ئه‌و باجه‌ى ده‌درێت كۆمپانیاكان نه‌توانن له سه‌رشانى خه‌ڵك قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه .
پێشه‌وا هه‌ورامانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ریكردووه له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ته له پرسى چاكسازى و كۆمپانیا گه‌وره‌كان پێشتر، یان باجێكى كه‌میان داوه، یاخود هه‌ر نه‌یانداوه، له‌ومه‌ودوا ده‌بێت باج بده‌ن به حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونى داهاتى حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكوومه‌ت پشت به خۆى ببه‌ستێت و پاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان ."
گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له پەرلەمانى كوردستان گوتیشى: "هه‌ر بڕیارێكى له‌م شێوەیە له پرسى چاكسازى برێك پاره بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و وا ده‌كات زیاتر پشتئه‌ستوور بین به خۆمان، بۆیه بڕیارێكى باش و گرنگه و ئێمه‌ش پاڵپشتییان ده‌كه‌ین ."
هه‌ورامى ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ى كه: "داوایان له حكوومه‌ت كردووه ئه‌و باجه‌ى ده‌درێت له سه‌رشانى خه‌ڵك قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه و كۆمپانیاكان نه‌توانن له ڕێگاى گرانكردنى كه‌ڵوپه‌له‌كان، یاخود خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له خه‌ڵكى وه‌ربگرنەوە، بۆیه ئه‌و داوایه‌ش ئه‌مڕۆ دووباره له ڕێگاى لیژنه‌ى داراییه‌وه پێشكه‌ش به به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى باج كراوه."
بەپێی نووسراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی 10-1-2021 دەرچووە و واژۆی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیار دراوه به:
١- ڕاسپاردنى وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن و دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری بە:
أ - دیاریکردنی بنەماکانی پابەندکردنی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان بە پێدانی باجی فرۆشراوەکان (مبیعات) بە ڕێژەی 20٪ هاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە کە لە بەشەکانی دیکەی عێراق پابەند کراون بە دانی ئەو باجە.
ب - دیاریکردنی بنەماکانی پابەندکردنی کۆمپانیا بەشداربووەکانی بواری گەیاندن (کۆڕەک تیلیکۆم، ئاسیا سێڵ، زین) بە پێدانی باجی فرۆشراوەکان (مبیعات) لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان.
٢- ڕاسپاردنى لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بە مەبەستی ئامادەکردنی هەمواری پەیڕەوی لێبڕینی ڕاستەوخۆی باجی دەرامەت لەسەر کارمەندانی کەرتی تایبەت.
٣- ڕاسپاردنى هه‌ریه‌ك له وەزارەتەکانی (دارایی و ئابووریی / ب. گ. باجەکان و خانووبەرەی میری) (ناوخۆ) و (سامانە سرووشتییەکان) بۆ دیارکردنی بنەماکانی وەرگرتن و پابەندکردنی کۆمپانیاکانی سکیوریتی لە (بواری نەوت و گاز) بە پێدانی باجی شایستە.
٤- ڕاسپاردنی هه‌ریه‌ك له وەزارەتەکانی (ناوخۆ) و (دارایی و ئابووریی / ب. گ. باجەکان و خانووبەرەی میری، بە دیاریکردنی بنەما و میکانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ڕەچاوکردنی لایه‌نى بەکارهێنەر و بەرژەوەندی گشتیی.
٥- ڕاسپاردنى هەریەکە لە وەزارەتەکانی (دارایی و ئابووری / ب. گ. باجەکان و خانووبەرەی میری و بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان) بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پرۆژانەى کە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردن و وەبەرهێنانیان هەیە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان لێخۆشبوونی گومرگی و باج دەیانگرێتەوە و لە هەمان کاتدا سوودمەندن لە ڕێکارەکانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ لە ئەستۆگرتنی بەشێک لە پابەندییە داراییەکان بەرامبەر بە حکوومەت.
٦- ڕاسپاردنى (وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى/ ب. گ. ژمێریایی) بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێداچوونەوە بە وەرگرتنی (رسومات) کە لەلایەن دەستە و کۆمەڵەکان وەردەگیرێن، تاوەکو میکانیزمێکی گونجاو دیاری دەکرێت و (رسوماتەکان) لەلایەن حكومەتەوە وەربگیردرێن.
٧- ڕاسپاردنى هه‌ریه‌ك له وەزارەتەکانی (سامانە سرووشتییەکان) و (وەزارەتی دارایی / ب . گ.باجەکان و خانووبەرەی میری) بۆ دیاریکردنی میکانیزم و بنەمانی گونجاوی وەرگرتنی (باجی لێبڕێنی ڕاستەوخۆ) لە کارمەندانى بیانیى کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز.
٨- سه‌پاندن و ئه‌نجامدانى ڕێكارى پێویست له‌لایه‌ن (وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری / ب. گ. باجەکان و خانووبەرەی میری) هاوشێوه‌ى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م باجده‌ران كه پابه‌ند نابن به جێبه‌جێكردنى ڕێكار و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پێدانى باجى شایسته.
٩- ڕاسپاردنى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى (دارایی و ئابووری / ب. گ. باجەکان و خانووبەرەی میری) و (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری / ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار) بۆ وه‌رگرتنى باجی فرۆشراوەکان (مبیعات) لە میوانخانە و چێشتخانەی (4) ئەستێرە بەسەرەوە هاوشێوەی حکوومەتی عێراقى فیدڕاڵ.
١٠- ڕاسپاردنى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى (گواستنەوە و گەیاندن) و (رۆشنبیری و لاوان) و(دارایی و ئابووری/ ب. گ. باجەکان و خانووبەرەی میری) و (شارەوانی و گەشتوگوزار) بۆ دانانى بنه‌ما و میكانزمى گونجاو به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى باجی شایستە لە بواری ڕیکلام لە کەرتەکانی (گشتی و تایبەت).
١١- ڕاسپاردنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ وه‌رگرتنى (رسومات) لە بەرامبەر لێدانی ستیکەر (Lable) لەسەر مەوادەکانی (جگەرە و کحول) هاوشێوەی بەکارهێنانی ستیکەری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
١٢- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 60 ڕۆژى بۆ جێبەجێکردنی ئەو 11 بڕیارەی سەرەوە دیاری کردووە، دواتر ڕاستەوخۆ جێبەجێکردنی بنەما و میکانیزمەکان کە دیاری دەکرێن بەپێی ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە کە دەرکراوە. هەروەها (فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون) ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی نێوەڕۆکی ئەم فەرمانە و هەڵسەنگاندنی دەرەنجامەکانی و دیاریکردنی ئاستی پابەندییەکانی و لایەنەکانی کەمتەرخەمی بکات.
نه‌شوان به‌رزنجى




