٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی ٣٢ ملیار دینار ٧٦ پڕۆژە لە دهۆك جێبەجێ كراون

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دھۆك، كە پەنجا فەرمانگەی شارەوانی لەخۆ دەگرێت، لە ساڵی رابردوودا بە گوژمەی ٣٢ ملیار دینار، ٧٦ پڕۆژەی فرەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، لە ساڵی رابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دھۆك، بە گوژمەی ٣٢ ملیار دینار، ٧٦ پڕۆژەی فرەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون، كە ٥٤ پڕۆژەیان لەسەر بودجەی شارەوانی جێبەجێ كراون، ھەروەھا سێ پڕۆژەی دیكەیان لەلایەن رێكخراوە بیانییەكان و پڕۆژەیەكیش لەلایەن سندووقی گەشەپێدانی جڤاكی و شەش پڕۆژەی دیكەش لە دەڤەری فەیدیێ لەلایەن حكوومەتی ناوەندییەوە جێبەجێ كراون. ھەروەھا لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی، بە گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار، چەندین پڕۆژەی دیكەی فرەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ھەر لەو سنوورە، لە ساڵی رابردوودا بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، ٧٤ پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی و قەرەبوو دابەش كراون، لەگەڵ پێدانی ھەزار و یەك مۆڵەتی دروستكردنی خانوو و ١٠٤ شوێنی بازرگانی.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار