دواى ساڵێك گۆڤارى فۆكه‌سى ئەڵمانی داوای لێبووردن لە نوێنەری حکوومەتی هەرێم دەکات

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- گۆڤاری 'فۆکەس'ی ئەڵمانی، داوای لێبووردن لە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا دەکات، کە ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر راپۆرتێکیان بەهەڵە لەبارەیەوە بڵاو کردبووەوە.
جێگرى به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تیی كورد و ئه‌ڵمانیا كه ناوى له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتبوو، ده‌ڵێت: دادگا هه‌موو تۆمه‌ته‌كانى ڕه‌ت كرده‌وه و گۆڤاره‌كه‌ش داواى لێبووردنى كردووه، به‌ڵام ئێمه‌ش سكاڵامان تۆمار كردووه.
ئارمانج عه‌گید نێروه‌یى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "گۆڤارى فۆكه‌سى ئه‌ڵمانى پارساڵ له 25ى 1ى 2020 له لاپه‌ڕه‌ى 38 و 39 بابه‌تێكى هه‌ستیاریان بڵاو كرده‌وه و تێدا باسیان له نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئێمه 8 كه‌س كه كادرى پێشكه‌وتووى پارتین، كرابوو، ئه‌و بابه‌ته‌ش كه گۆڤاره‌كه بڵاوى كردبووەوە، په‌یوه‌ندى به ئێمه و نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێم و دادگا و پۆلیسیشەوە نه‌كردبوو بۆ دڵنیابوون، بۆیه هه‌موو زانیارییه‌كانى به‌هه‌ڵه بڵاو كردبووەوە."
نێروه‌یى، کە كادرى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه له ئه‌ورووپا، زیاتر گوتى: "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه، رۆژى دواتر زیاتر له 60 كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كورد له ئه‌ڵمانیا نامه‌ى ناڕه‌زاییمان ئاراستەى گۆڤاره‌كه كرد كه ئه‌مه بێڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد و جڤاكى كوردى له ئه‌ڵمانیا، كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س ده‌بین، بۆیه بێڕێزییە به‌رامبه‌ر نوێنه‌رى ئێمه‌ش، کە دواتر گۆڤاره‌كه بۆى دەرکەوت كه شته‌كه ڕاست نییه، هاته سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام به‌رێز نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم ویستى له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه."
ناوبراو گوتیشی: "لە دادگا دواى ساڵێك هه‌موو شته‌كان روون بوونەوە، كه ئه‌و تۆمه‌تانه دوور بوون له ڕاستى و دادگا بڕیارى دا كه گۆڤاره‌كه هه‌ڵه‌ى كردووه، ئێمه‌ش سكاڵاى خۆمان تۆمار كردووه، هەروەها گۆڤاره‌كەش له په‌ڕە‌ى خۆى به فه‌رمى داواى لێبووردنى كرد، به‌ڵام داواى لێبووردنه‌كه قه‌بووڵ نه‌كراوه و داوامان له دادگا كردووه به یاسایى قه‌ره‌بوومان بكاتەوە و گۆڤاره‌كه سزابدرێت."
گۆڤارى فۆكه‌سى ئه‌ڵمانى، یه‌كێكه له سێ گۆڤاره هه‌ره پێشه‌نگه‌كانى ئه‌ڵمانیا و هه‌فتانه ده‌رده‌چێت و نزیكه‌ى 3 ملیۆن و 300 هه‌زار خوێنه‌رى هه‌یه، نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیایه و (رۆبێرت شنایده‌ر) له ساڵى 2016وه بۆته به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى ئه‌م گۆڤاره.

نه‌شوان به‌رزنجى




