٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. بڕیارە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، دوای دەستبەکاربوونیان وەک قایمقامی سۆران، دەست کراوە بە گۆڕانکاریی ئیداری لە سنووری قەزاکە و دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێم رەزامەندی داوە بە تەرخانکردنی زیاتر لە ٣ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ قەزاکە.

ھەڵگورد نەجیب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە قەزای سۆران دوای ئەوەی وەکو قایمقامی قەزاکە دەستبەکار بووم، دەست بە گۆڕانکاریی ئیداری لە سنووری قەزاکە کرا و وەکو ھەنگاوی یەکەمیش ھەر یەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سۆران گۆڕدران و بڕیارە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی دیکەش بکرێت لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە  گشتییەکان". 

نەجیب گوتیشی: "جگە لەوەش، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بە تەرخانکردنی زیاتر لە ٣ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سۆران و ئەو ناوچانەی سەر بە قەزای سۆرانن، وەکو خەلیفان و دیانا و مەجیداوە و ناوچەکانی دیکە، کە چەندین جۆری پڕۆژە لەخۆ دەگرێت، بەڵام زۆرینەی قیرتاوکردنی کۆڵانەکانن و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکەین".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار