٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە شاندێکی حکوومەتی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان سەردانی ھەرێم بکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکەوە بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، لەوانە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لیوا بەکر فەقێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئێمەش چاوەڕێی ھاتنی ئەوانین کە بێن سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و بڕیارە لەسەر کۆمەڵێک پرس گفتوگۆ بکەین."

لیوا بەکر فەقێ گوتیشی: "مەبەستی ھاتنی ئەوان بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە بڕیار دراوە ھەماھەنگی ھەبێت لەو ناوچانە و ژووری ھاوبەش ھەبێت و ھێزی ھاوبەش لە بازگەکان ھەبێت و گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەندێک شوێنی دیاریکراو، ئەوانە خاڵی جەوھەرین لە کاتی ھاتنی شاندەکە باس دەکرێن، بۆیە چاوەڕێی دوابڕیار دەکەین."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار