٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوار محەمەد: پارتی وەك قەوارەی سیاسی خۆی لە كۆمسیۆن تۆمار دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە هەفتەی داھاتوو قەوارەكانی بەشدار لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقەوە تۆمار بكرێن، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش دەڵێ: "لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەكەدا، خۆمان تۆمار دەكەین".

ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی ٩ی ئەم مانگە تۆماركردنی قەوارەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەست پێدەكات و، ئێمەیش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارمان داوە لە ماوەی یاساییدا خۆمان لە كۆمسیۆن تۆمار بكەین بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار