٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.سامان بەرزنجی: تا دەکرێت خۆڕاگربن... با ھاونیشتمانیان و کوردستان بپارێزین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ وەزیری تەندروستی هۆشداری نوێ دەدات بە هاونیشتمانیان و دەڵێت، تا دەکرێت بەردەوام بن لە خۆپارێزی بەرانبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ و گەشتەکانتان بۆ دەرەوە ڕاگرن، تایبەت وڵاتی بەڕیتانیا، جموجۆڵی  گەشت و هاتنەوە مەکەن.

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. سامان بەرزنجی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردۆتەوەو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندووە: " تا دەکرێت خۆڕاگربن، ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات مەکەن یان ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن بە تایبەت وڵاتی بریتانیا جموجۆڵی گەشت و هاتنەوە مەکەن چونکە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، با ھاونیشتمانیان و کوردستان بپارێزین ھەموومان بەردەوام بین لە خۆپارێزی."

 

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار