مەسرور بارزانی: کەمال ئەتروشی شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان دەخوازێت کە ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەی پێدرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی، وەک وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان". دەشڵێت: "کەمال ئەتروشی، شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەیدا".




