"لە ئامێدی ٤٠ پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ دەکرێن"

ئامێدی-KDP.info- دوای سەردانی ساڵی ڕابردووی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارە بۆ پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی دەڤەرەکە دابین کراوە و بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدییش دەڵێت، تەنیا لە کەرتی کارەبادا نزیکەی ٤٠ پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن.
ئارام جەلال، بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "دوای سەردانی مەسروور بارزانی بۆ سنووری ئامێدی بڕیار درا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە جێبەجێ بکرێن، لەو چوارچێوەیەدا دوو ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی کارەبای دەڤەرەکە خەرج کراوە."
بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدی گوتی: "ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی ١٩ پڕۆژەی کەرتی کارەبا لە ئامێدی دەکرێت و چەندین پڕۆژەی دیکەش دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوە کە دابەشی سەر ناحیەکانی سەر بە قەزای ئامێدی کراون."
ئارام جەلال ڕوونی کردەوە: "کوی گشتیی ئەو پڕۆژانەی لە ئامێدی جێبەجێ دەکرێن ژمارەیان ٤٠ پڕۆژەیە و بە تەواوبوونیان کاریگەریی باشیان دەبێت لەسەر ڕەوشی کارەبا لە سنووری ئامێدی، چونکە گۆڕانکاری ڕوو دەدات لە دابینکردنی کارەبای نیشتمانی بۆ ھاووڵاتییان."
قائید میرۆ




