٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامیەتی بەردەڕەش: لیستی پڕۆژەکانی خۆمان ئاراستەی پارێزگای دھۆک و ئەنجومەنی وەزیران کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش گوتی، لیستێکی پڕۆژەی قەزای بەردەڕەش ئامادە کراوە و ئاراستەی پارێزگای دھۆک و ئەنجومەنی وەزیران کراوە کە لە چەندین بواری جیاجیادان و بەشێک لە پڕۆژەکان دەست پێ کراون و بەھۆی قەیرانی دارایی ڕاگیراون و بەشێکیشی نوێن و چاوەڕێ دەکەین حکوومەت وەڵامی داواکاریی ئێمە بداتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش، بۆتان بۆتانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لیستێکی سەرجەم پڕۆژەکانمان ئامادە کردووە و بە کۆپی دراون بە پارێزگای دھۆک و ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی داواکاریەکانمان بداتەوە."

بۆتان بۆتانی گوتیشی: "پڕۆژەکان گەلێک زۆرن و لە ١٠٠ پڕۆژە زیاترە، چونکە چەند جۆرە پڕۆژەیەکمان ھەیە بەشێکی دەست پێ کراوە و بەھۆی قەیرانی دارایی وەستاون و بەشێکی تازەن و بەشێکی لەسەر گەشەپێدانی پارێزگاکان و بەشێکیشی نوێن، بۆیە پڕۆژەکان گەلێک زۆرن و لە چەندین بواری جیاجیادان."

بۆتانی باسی لەوەش کرد: "بەشێک لە پڕۆژەکان کاتی خۆی لەسەر بوودجەی پترۆدۆلار بووە کە دەستی پێ کردووە وەکو نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی بەردەڕەش کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و چەندین ڕێگا لەناو بەردەڕەش قیرتاو بکرێن و ڕێگای بەردەڕەش زەنگەنان، ھەندێکیشی لەسەر ئاستی وەزارەتەکانە."

گوتیشی: "داواکاریمان بۆ ھەموو لایەک بەرز کردووەتەوە و چاوەڕێ دەکەین بزانین حکوومەت وەڵامی چەند پڕۆژە دەداتەوە ئەوەیان بەھۆی قەیرانی دارایی وەستابوون و ھەندێک پڕۆژەی نوێمان ھەیە، بۆیە بزانین حکوومەت چ وەڵامێکی بۆ ئێمە دەبێت."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار