بڕیاری بڕینی مینحەی زیاتر لە ١٣ هەزار کەسی ناشایستە درا

ههولێر-KDP.info- پاڵپشت بە پەیڕەوى دیاریکردنى ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمى کوردستان- عێراق ژمارە(٩)ى ساڵى ٢٠٢٠، به بڕیاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، ئهمڕۆ چوارشهممه، مینحەی زیاتر لە ١٣ هەزار کەسی ناشایستە بڕیاری بڕینی درا.
لە بڕیارەکەدا کە کۆپییەکی تایبهت دراوه به ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموكراتى كوردستان، هاتووە: "بە مەبەستى جێبەجێکردنى بڕگەى سێیەم لە ماددەى (٤)ى پەیڕەوى ژمارە (٤)ى ساڵى ٢٠٢٠ پەیڕەوى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان- عێراق و پاڵپشت بە پەیڕەوى دیاریکردنى ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمى کوردستان- عێراق ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢٠، بەپێى فەرمانى وەزاریى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڕێکەوتى ٦/١/٢٠٢١ مینحەى 13ههزار و 282 کەسى بڕى کە مەرجى یاساییان تێدا نەبوو."
له بڕیارهكه ئهوهش هاتووه كه ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتى ١/١⁄٢٠٢١جێبەجێ دەکرێـت.
نهشوان بهرزنجى




