د. سالار عوسمان پێشوازیی لە ڕێکخراوی سویدۆی سویدی کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، د. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازیی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی سویدۆی سویدی کە پێک هاتبوو لە حسێن بۆتانی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە لە عێراق و کوردستان و شاندی یاوەری.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ڕێکخراوی سویدۆ کرا بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە لەلایەن ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) پشتگیریی دارایی دەکرێت تاکو بتوانرێت لە ڕێگای پڕۆژەکانەوە پەرە بە تواناکانی لاوان بدرێت .




