٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆستی سندووقی داھاتە نەوتییەکان بەم نزیکانە یەکلایی دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.imfo- بڕیارە بەم نزیکانە پۆستی سندووقی داھاتە نەوتییەکان ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەری، ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان ئەو پۆستە دەدرێتە گۆڕان .

ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان پۆستی بەرپرسی داھاتە نەوتییەکان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەش لەسەر ڕێککەوتنی ھەردوولا دەمینێتەوە."

دکتۆر ڕێبوار بابکەیی گوتیشی: "یاسای داھاتە نەوتییەکان دەردەچوێندرێت و بڕیارە سەرۆکێکیشی بۆ دیاری بکرێت کە بڕیارە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوەش یەکلایی نەبووەتەوە کە ئەو پۆستە چۆن دەبێت و گرنگ ئەوەیە یاسای داھاتە نەوتییەکان دەردەکرێت."

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، گوڵستان سەعید، ئەمڕۆ لەبارەی ئەو پۆستە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "پۆستی داھاتە نەوتییەکان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت و بەم نزیکانە کاندید بۆ سندووقی داھاتە نەوتییەکان بە مەبەستی دەنگدان لەسەری دەگاتە پەرلەمانی کوردستان."

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار