٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان ئەو ھەنگاوەی حكوومەت بە گرنگ و ئەرێنی دەزانێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان بكات، ئەندامێكی لیژنەی داراییش، ئەو ھەنگاوە بە گرنگ و ئەرێنی دەزانێت و پێی وایە، ئەمە شەفافیەتی حكوومەت دەگەیەنێت، كە پەرلەمان ئاگاداری سەرجەم وردەكارییەكان بێت.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەرشەد حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر داواكاریی خۆی بڕیاری داوە ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان بكات و داھاتەكەی چەند بێت، بە شێوەی تەخمینی دیاری دەكات و دواتریش رەوانەی دەكات بۆ پەرلەمان، ئێمەش لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دواتریش پەسەند دەكرێت، كە بودجەی ساڵێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت".

حوسێن گوتیشی: "مەبەستی حكوومەتی ھەرێمی  كوردستان لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان ئەوەیە، بزانێت داھاتی چەندە و پەرلەمانی كوردستانیش ئاگادار بێت و دێتە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمان خۆی پەسەندی دەكات و ھەموو وردەكارییەكان لە بەردەستی خۆی دەبێت".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "ئەو كارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە و شەفافیەتی حكوومەت دەگەیەنێت، كە پەرلەمانیش ئاگاداری سەرجەم وردەكارییەكانی داھاتی حكوومەت بێت و چاوەڕێ دەكەین حكوومەت پڕۆژەیاساكە رەوانە بكات، بۆ ئەوەی  راپۆرتی لەسەر ئامادە بكەین و دواتر لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەین و پەسەندی بكەین".

ماوەی چەند ساڵێكە بە ھۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نەیتوانیوە بودجە بۆ پەرلەمان رەوانە بكات، بەڵام ئەمساڵ حكوومەت بڕیاری داوە بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات.

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار