٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- له‌راگه‌یاندراوێكدا د.ڕێواز فایق حوسێن بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو.

ده‌قی بانگهێشته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:

به‌پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (8)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/1/6، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له‌ به‌رنامه‌ى كار دیاریكراوه‌، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

 

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار