٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پێنج مانگدا دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی بە ٩٣ پڕۆژە داوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی گشتیی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان گوتی، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، ٩٣مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژەمان لە ھەرێمی كوردستان لە چەندین سێكتەری جیاجیا داوە، كە زۆرینەیان بە وەبەرھێنەری ناوخۆیی دراون.

سەربەست خدر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: " ساڵی ڕابردوو لە ٢٨/٧ تا كۆتایی ساڵ، دەستەكەی ئێمە ٩٣مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژی داوە، بە جۆرێك كە ٢٥مۆڵەت لە سلێمانی، ٣٤مۆڵەت و لە دھۆك و ھەولێریش ٣٤مۆڵەت، لەوانە ٩١مۆڵەت بۆ ناوخۆ دراوە و دووانیش ھاوبەشن".

ناوبراو گوتیشی: "پڕۆژەكان لە سێكتەرەكانی بارزگانی، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێركردن، كشتوكاڵ، نیشتەجێبوون، ھونەری و وەرزشین".

دەشڵێ: "١٦ پڕۆژە بازرگانی و ٧ پڕۆژە تەندروستی و ٣٠ پڕۆژە پیشەسازی و یەك پڕۆژە خزمەتگوزاری و ١٠ پڕۆژەی گەشتیاری و ١٣ پڕۆژەی فێركردن و ٤پڕۆژەی كشتوكاڵ و ٨پڕۆژەی نیشتەجێبوون و یەك پڕۆژەی ھونەری و ٣پڕۆژەی وەرزشین".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار