٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قادر قەچاخ: ڕەوشی شنگال لە دوای ڕێككەوتنەكە خراپتر بووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، هیچ بڕگە و خاڵێكی ڕێككەوتنی شنگال نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و رەوشەكە خراپتر بووە.

قادر قەچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دۆخی شنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێك بە ناوی رێككەوتنەوە بوونی نییە، چونكە نە پەكەكە دەركراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە".

قەچاخ ئاماژەیشی دا، ئێستا بارەگای پۆلیسی شنگال لە دەست پەكەكەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەركراون، هیچ راست نییە و حكوومەتی عیراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شنگالن.

دەشڵێ: "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربكەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شنگال، كەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".

 

كاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار