٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ وەزیری كارەبا لەگەڵ لیژنەی سامانە سرووشتییەكان كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان و وزە و پیشەسازی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گرێبەستی كڕینی كارەبا، كەوتنەكاری پێوەری كارەبا و، ژمارەیەك پرسی تری پەیوەست بە وەزارەتی كارەبا، لەگەڵ لیژنەكەیاندا كۆدەبێتەوە.

گولیزار ڕەشید سندی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە، بڕیارە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لەگەڵ بەرێز وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت."

سندی، لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە گوتی: "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتیی كڕینی كارەبا دەكرێت، كە 150 مێگاوات كارەبایە بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەها پرسی پێوەری زیرەكی كارەباش باسی لێوە دەكرێت، كە كەی دەكەوێتە كار و ئایا تا چەند دەتوانێت رێژەی كارەبا زیاد بكات و هاووڵاتیان لێی سوودمەند بن، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت لە تەواوی ئە‌و پرسانەی پەیوەندییان بەو سێكتەرەوە هەیە، بكۆڵینەوە".

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "لە پرۆسەی كارەبادا دەمانەوێت هاووڵاتیان نەبنە قوربانی و فشار لەسەریان زیاد نەكرێت، بەڵكوو بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵك هەنگاو بنرێت". 

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار