لە نزیکترین کات سیڤی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەنێردرێتە پەرلەمان

هەولێرـKDP.infoـ پەرلەمانی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێوە بۆ ماوەی دوو مانگ پشووی وەرزی یاسادانانی هەیە، سەرەڕای پشووەکەیان سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ڕەنگە پەرلەمانی کوردستان لەو هەفتەیە کۆ ببێتەوە، تایبەت بە پۆستی وەزیری سامانە سرووشتیەکانیش ئامادەکارییەکان تەواو بوون و لە نزیکترین کاتدا سیڤیی کاندیدەکان بۆ ئەم پۆستە دەنێردرێتە پەرلەمان.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "له ڕۆژی ۱ـی ۱ـی ۲۰۲۱ تا ١ـی ۳ـی ۲۰۲۱ په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانە بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار."
خۆشناو گوتیشی: "ڕه‌نگه له‌و هه‌فته‌یە په‌رله‌مانی کوردستان کۆ ببێته‌وه و له نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که و به‌رنامه‌ی کار دیاری بکرێ."
تایبه‌ت به پەیڕوکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌کانیش هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه و له نزیکترین کاتدا سیڤیی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان داخیلی به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێ ده‌درێت."
فایزە کۆیی




