ئەمساڵ 333 هەزار و 967 کارتی نیشتمانی بۆ هاونیشتمانیان دەرکراوە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ توانیویانە لە سەرجەم لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە، 333 هەزار 967 کارتی نیشتمانی و 187 هەزار 836 پاسپۆرت و 48 هەزار و 164 کارتی زانیاری بۆ هاونیشتمانیان دەربکەن و کارتی نیشینگەش بە 100 هەزار و 364 کەسی بیانی بدەن.
نەقیب کەیفی عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کارو چالاکییەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە پارێزگای هەڵەبجەشەوە بۆ ساڵی 2020 ئاشکراکرد.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە 1-1-2019 تاوەکو 31-12-2020 لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 333 هەزار 967 کارتی نیشتمانی بۆ هاونیشتمانیان دەرکراوە، بەم شێوەیە:
لە هەولێر (112 هەزار و 377)
لە سلێمانی (90 هەزار و 290)
لە دهۆک (131 هەزار و 300)
سەبارەت بە دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسەپۆرتیش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجەش توانیویەتی ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەشی دانیشتووانی پارێزگاکەی بکات، کەیفی عومەر گوتی: "لە سەرجەم پارێزگاکان توانراوە 187 هەزار 836 پاسەپۆرت بۆ هاونیشتمانیان دەربکرێت:
لە هەولێر (74 هەزار 628)
لە سلێمانی (64 هەزار 889)
لە دهۆک (41 هەزار و 748)
لە هەڵەبجە (6 هەزار و 571)
سەبارەت بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتی نیشینگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە گوتەی گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە مساڵدا "100 هەزار و 364 کارتی نیشنگە بە کەسانی بیانی دراوە و 200 کەسیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سنوورداش کراونەتەوە".
لە هەولێر (75 هەزار و 984)
لە سلێمانی (15 هەزارو 229)
لە دهۆک (9 هەزارو 96)
لە هەڵەبجە (5 هەزار)
نەقیب کەیفی عومەر، ئاماری دەرهێنانی کارتی زانیاری لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی نووسینگەی زانیارییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: لەمساڵدا 48 هەزار و 164 کەس کارتی زانیاریان بۆ دەرکرداوە
لە هەولێر (22 هەزار 768)
لە سلێمانی (19 هەزار و 779)
لە دهۆک (5 هەزار و 617)
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا نەقیب کەیفی عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان هاونیشتمانیانی پارێزگای هەولێر ئاگادارکردەوە لەوە کە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرت و نیشینگەی هەولێر شوێنەکانیان گوازراوەتەوە سەر شەقامی 120 مەتری پشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەشی مۆڵەت.




