٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لیژنەی پەرلەمان دەتوانێ کێشەی زەویی کورد لە کەرکووک چارەسەر بکات"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان گوتی، لیژنەی پەرلەمانی  عێراق سەردانی ناوچەکەی کرد و ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن و دەیدەنە پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق و وردەکاریی باشیان لایە و دەتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن.

لوقمان حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لیژنەی پەرلەمانیی لێکۆڵینەوە لە کێشەی زەویوزاری سنووری کەرکووک، بەتایبەت لە ناحیەی سەرگەڕان کە لە پەرلەمانی عێراق پێک ھاتووە و ١١ ئەندامن؛ شەش کورد و پێنج عەرەب، لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن و دەیکەنە ڕاپۆرتێک و ئاراستەی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییی لێ بدرێت".

بەڕێوبەری ناحیەی سەرگەڕان گوتیشی: "ئەو لیژنەیە وردەکاریی باشی لایە و دەتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن، چونکە دەسەڵاتیان پێ دراوە، بۆیە ئومێدێک ھەیە ئەم جارە بتوانرێت کێشەکە چارەسەر بکرێت، چونکە ئێستا کێشەکە بە ھەڵولسراوی ماوەتەوە تا چارەسەر دەکرێت".

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار