٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرەتای ساڵی داھاتوو قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتریی ھەولێر دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی شارەوانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ھۆكاری نەكردنەوەی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتریی ھەولێر، ئەوەیە كە كەشوھەوا رێگر بوو، بەڵام ئێستا ٩٩%ی تەواو بووە و لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا دەكرێتەوە، چونكە تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە.

سیامەند كەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیار بوو پێش كۆتایی ئەمساڵ قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە، بەڵام بە ھۆی كەشوھەواوە كە بارانبارین چەند رۆژێك بەردەوام بوو، نەتواندرا كارەكان تەواو بكرێن و لە ئێستاشدا كارەكان لە قۆناغی كۆتاییدان و زۆری نەماوە تەواو بێت، بۆیە ئەگەر كەشوھەوا نەبووایە، پێش سەری ساڵ قۆناغی  یەكەم دەكرایەوە".

كەریم گوتیشی، لە ئێستادا خەریكە كارەكان تەواو دەبن و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو لە ساڵی نوێ، قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە.

دەشڵێ، ئەو بەشەی دەكرێتەوە، ٩٩%ی تەواو بووە و تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە، كە بەشی یەكەمی شەقامەكەش ٩ كیلۆمەتر دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار