٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو کۆمپانیای ناوخۆیی بەنداوی دەربەندیخان چاک دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی بۆ چاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان کرد دەست بە چاککردنەوە دەکرێت و دوو کۆمپانیای ناوخۆیی بە تەندەر چاکی دەکەنەوە.

ئەکرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیار و٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ چاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان کرد، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەست بە چاککردنەوەی بەنداوەکە بکرێت بەو پارەیەی سەرۆکی حکوومەت بۆی تەرخان کردووە".

بەڕێوەبەی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "ئەو پڕۆژەیە دەکرێتە تەندەر و ڕادەگەیەندرێت و دوو کۆمپانیا ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ دەکەن، کە کۆمپانیای ناوخۆیی دەبن، یەکێک لەوانە کاری دیراسەکردنی پڕۆژەکە دەبێت کە چۆن چاک بکرێتەوە و دووەمیش کاری چاککردنەوەی دەکات، بۆیە ئەو کۆمپانیایانەی ئەو کارە دەکەن لە ھەرێمی کوردستان هەن.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار