٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەیسەر نھێلی: کۆنفڕانسێکی زانستی لەبارەی کێشەکانی گەنجانەوە بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-‌KDP.info- بڕیارە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجانەوە ڕێکخراوەکانی لاوان سەردانی ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بکەن و سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان بەڕێوە دەچێت.

مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان کۆ بووینەتەوە و تێیدا بە وردی پەنجەمان خستووەتە سەر کێشەکانی ئەمڕۆی گەنجانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارمان داوە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بکەین".

سکرتێری یەکێتیی لاوان دەڵێت: "مەبەست لە سەردانی ئێمەش بۆ چارەسەرکردنی گەنجانە، چونکە قەیرانی دارایی و کێشەکانی ئێستا، کاریگەرییان لەسەر چینی لاوان ھەبووە، بەتایبەتی ڕێژەی بێکاری و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان زۆر زیادی کردووە و پێویستە لە بەرچاو بگریت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە کێشەکانی گەنجان".

مەیسەر نھێلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستیی تایبەت بە کێشەکان گەنجان بەڕێوە ببەین کە لە ڕۆژانی داھاتوو کات و شوێنی کۆنفڕانسەکە دیاری دەکرێت و تێیدا بە شێوەیەکی زانستی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان دەکەین و، ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان و کەسانی ئەکادیمی تێیدا بەشداری دەکەن".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار