سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی ده‌كات

هەولێر-KDP.info-بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو كاكه‌ڕه‌ش محه‌مه‌د محه‌مه‌دئه‌مین نه‌قشبه‌ندی، كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ولێر و نیشتمانپه‌روه‌ر و یاساناس و ئه‌ندامى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م.
هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/26




