د. سامان بەرزنجی بۆ KDP.info باسی هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێم دەکات

هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوان ئامادەکارییان کردووە بۆ هێنانی ڤاکسینی نەخۆشیی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان.
د. سامان بەرزەنجی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''ئێستا لە جیهاندا داواکاریی گەورە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی دەبێت لە بەشی ڤاکسینی عێراقدا".
بەرزنجی گوتی: ''ئەو ئامادەکارییە بەشێکیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە و بەشێکیشی لەگەڵ کۆمپانییە جیهانییەکان و بەشی هەرێمی کوردستان لەو بەشەی کە بۆ عیراق دێ پاریزراوە".
بەرزنجی ئاماژەیش دا: "ناتوانین ئەو پێشبینییە بکەین کە ئەو ڤاکسینە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموو ئەگەرەکان دەچێتە دوای سەری ساڵ، چونکە بەرهەمهێنانی سنووردارە لە جیهان و خواستێکی زۆری لەسەرە و پێ دەچیت پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەر بێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی حکوومەتی هەرێم ئامادەکاریی بوودجەی پێویستی بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە".
کــاروان بــاعەدری




