٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. بەشیر بۆ KDP: تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ڕەوانەی په‌رله‌مان نه‌كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو دەنگۆیەی كە لە لایەن هەندێك لایەنی سیاسییەوە هەیە، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بگاتە پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، بڕیار بوو پێش سەری ساڵ واتە هەفتەی رابردوو پڕۆژەكە ڕەوانەی پەرلەمان بكرایە، كە تائێستا نەكراوە.

د. بەشیر خەلیل حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "گرفتی سەرەكی لە بەردەم ڕەوانەنەكردنی  ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجەی 2021 عێراق، زۆریی خەرجی و بابەتی كورتهێنانە لە بوجەكەدا، هەرچەندە بڕیار بوو پێش سەری ساڵ واتە هەفتەی رابردوو پڕۆژەكە ڕەوانەی پەرلەمان بكرایە، كە تائێستا نەكراوە، بۆیە بەپێی ئەوەی كە ئەمڕۆ لە هەندێك سەرچاوەوە بڵاو كراوەتەوە بڕیارە سبەینێ پرۆژەكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، لەگەڵ گەیشتنی بۆ نێو پەرلەمان، خوێندنەوە بۆ بڕگە و ماددەكانی نێو یاساكە دەكرێت، كە ئەمەش بێگومان نزیكی مانگێك یان زیاتری پێوستە بۆ ئەوەی بە تەواوی پرۆژەكە وەك ئەوەی هەیە پەسەند بكرێت".

حەداد گوتیشی: "وەك پەرلەمان بە هیچ شیوەیەك لەگەڵ ئەوە نین دەستكاریی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی بكرێت، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ئەمەی ڕەت كردووەتەوە، ئەگەر گۆڕانكارییەكیش لەبابەتی مووچە یاخود كەمكرنەوەی هەبێت، ئەوا تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە پلە باڵان، بە تایبەت لە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق".

 رونیشی كردەوە: "دواكەوتنی پڕۆژەبودجەی 2021 كاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق. رەتیشی كردەوە بابەتی لێپرسینەوەی وەزیری دارایی عێراق و بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی، هیچ كاریگەرییەكی هەبێت لەسەر دواكەوتن و موناقەشەكردنی پڕۆژەیاساكە لەنێو هۆڵی پەرلەمان، چونكە هەردوو بابەتەكە بە رێكار و پەیڕەوی خۆیان كاریان لەسەر دەكرێت".

 

ئەرسەلان ئەحمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار