جێگری سوپاسالار: لەمەودوا كاری ھاوپەیمانان لە ھەرێمی كوردستان دەبێتە ڕاوێژكاری

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لەمەودوا كاری ھاوپەیمانان لە ڕاھێنانەوە بۆ ڕاوێژكاری دەگۆڕدرێت، چونكە ژمارەیەكی زۆری ڕاھێنەریان بۆمان پێگەیاندووە و لەمەوپاش ئەوان ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن و بۆ ساڵی نوێش بەرنامەیەكی نوێ بۆ مەشقكردن بە پێشمەرگە دانراوە.
لیوا قارەمان كەمال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "كاری ڕاھێنەرانی ھاوپەیمانان، كە مەشق و ڕاھێنان بوو بە ھێزی پێشمەرگە، دەبێتە ڕاوێژكاری، چونكە ئەوان كۆمەڵێك ڕاھێنەریان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە پێگەیاندووە و لەمەودوا ئەو ڕاھێنەرانە مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، كە ڕاھێنەی ناوخۆیین".
جێگری سوپاسالار گوتیشی: "بەرنامەیەكمان داناوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دەست بە مەشق و ڕاھێنان بكەینەوە و تەنھا ماوە دەست پێ بكەین، چونكە ساڵانە بەرنامەی تازەمان بۆ مەشق و ڕاھێنان هەیە".
بڵند ئیبراھیم




