ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دەدات و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ دەكات.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابینكردنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
هاوكات بڕیاره ئەو شاندەی چووەتە بەغدا و گەڕانەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بکه‌ن و هەموو روونکردنەوە و زانیارییەکان لەبارەی دانوستاندنەکانەوە بدەنە ئەنجوومەنی وەزیران".




