٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەردوولا تاووتوێ کرا.

هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار