ورده‌كاریی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان

ده‌ربه‌ندیخان-KDP.info- ساڵی 2017 له كوردستان بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا به‌هۆیه‌وه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی زۆری به‌ر كه‌وت، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ئه‌وكات بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كرد، ئێستاش دووملیار و دووسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دیناری تری بۆ ته‌رخان كردووه، تاكو به‌ته‌واوه‌تی نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دووه‌م جار بوودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دابین ده‌كات، له سه‌ره‌تادا بڕی یه‌ك ملیار دیناری ته‌رخان كرد، ئێستاش حكوومه‌ت زیاتر له دوو ملیار و دووسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووین، بۆ چاكکردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان کە به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 2017ەوە زیانی بەر کەوتبوو''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "زیان به بەشە گرنگه‌كانی به‌نداوه‌كه گەیشتووه، ئیعاده‌كردنه‌وه‌ی ئامێره هه‌ستیاره‌كانی به‌نداوه‌كه، ڕووپۆشكردنی دیوی خواره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، چاكکردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی سه‌ربه‌نداوه‌كه و ئیناره‌كان چاك ده‌كرێنه‌وه‌و نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌و، ته‌مه‌نی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان 60 ساڵه و به‌رده‌وام پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هەیە''.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان سێ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایی هه‌یه، به‌رده‌وام ئه‌وه‌نده ئاو له به‌نداوه‌كه‌دا هه‌یه كاریان پێ بكرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت و، هه‌رسێ یه‌كه‌كه ئیش بكه‌ن، ئه‌وه 249 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن".
''ئێستا ئاستی ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك ملیار و 400 مه‌تر سێجایە و، تواناییی گلدانه‌وه‌ی دوو ملیار و 600 مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه''. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




