هیوا قه‌ره‌نى: پرژه‌ى ده‌ربه‌ندى ڕانیه یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کان ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین

ڕاپەڕین-KDP.info- پڕۆژه‌ى دروستکردنى پردى نوێى ده‌ربه‌ندى رانیه, یه‌کێک له پرۆژه ستراتیژییه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمه و ماوه‌ى مانگێکه کارکردن له پرۆژه‌که ده‌ستى پێ کردووه, به دروستکردن و ته‌واوبونى سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه چاره‌رسه‌ر ده‌بن که له پرده کۆنه‌که‌دا هه‌بوون, له هه‌موویشى گرنگتر ڕاسته‌وخۆ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه و گرفتى هاتوچۆ به ته‌واوى له ناوچه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات.
هیوا قه‌ره‌نى, سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرۆژه‌ى ده‌ربه‌ندى ڕانیه- بنگرد, که ئه‌مساڵ به بڕیارى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت و به تێچووى 11 ملیار دینار که‌وتووەته وارى جێبه‌جێکرنه‌وه, پرده‌که به درێژى (450 م) و پانى (15 م) دروست ده‌کرێت, به ته‌واوبوونیشى خزمه‌تێکى به‌رچاوى هاووڵاتییانى سنووره‌که ده‌کات، به‌تایبه‌ت به‌رى مه‌رگه بۆ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌وێشه‌وه بۆ قه‌زاى دووکان - سلێمانى, ئێستا ش کاری پرۆژه‌که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى ئامانجه‌وه به‌رده‌وامه".
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین گوتیشى: "جگه له‌م پرۆژه‌یه کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه‌ش که له کاتى هاتنى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت بۆ سنووره‌که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه و ئێستاش خه‌ریکى ڕێکاره‌کانن بۆ ئه‌وەی بدرێته کۆمپانیاکان ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان بکرێت که بریتیین له ته‌واوکردنى جووتسایدى ڕاپه‌ڕین, شه‌ست مه‌تریى قه‌ڵادزێ, نۆژه‌نکردنه‌وه و ته‌واوکردنى ژماره‌یه‌ک خوێندگه له سنووره‌که, سه‌نته‌رى ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک, که چه‌ند رۆژێکى دیکه ده‌که‌وێته وارى جێبه‌جێکرنه‌وه".
ڕونیشى کرده‌وه: "ئێستا سنوورى ڕاپه‌رین پێویستى به کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه هه‌یه که گرنگ و زه‌روورن، له‌وانه ته‌واوکردنى پرۆژه‌ى ئاوى ده‌ربه‌ندى ڕانیه, به‌دووسایدکردنى ده‌ربه‌ندى ڕانیه- ژاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نێوانى ڕانیه – قه‌ڵادزێ به ته‌واوى به‌دووساید بکرێت, ئه‌مه جگه له نۆژه‌نکردنه‌وه و دروستکردنى خوێندنگاى نۆێ که پێوستىی گرنگن بۆ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین".
به‌ڕێوەبه‌رى کۆمپانیاى ئامانجیش که جێبه‌جێکارى پرۆژه‌ى ده‌ربه‌ندى ڕانیه‌یه، ئاماژه‌ى به‌وه کرد: "له‌دواى هاتنى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت بڕیارى خستنه وارى جێبه‌جێکردنی درا و ئێستاش کارکردن له بناغه‌ى پرۆژه‌که ده‌ستى پێ کردووه, لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین هاوکارێکى باشن, تا ئێستا دوو جار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئاوادانکرنه‌وه کۆ بوونه‌ته‌وه و هه‌ر گرفتێک هه‌بووبێ, به سپاسه‌وه چاره‌سه‌ریان کردووه, چه‌ند رۆژێکیشه به‌هۆى هاتنى نه‌خشه‌ى نوێى پرۆژه‌که کاره‌کان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه چوون, بۆیه به‌م پێیه بێت و به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پرۆژه‌که به که‌متر له واده‌ى خۆى که 18 مانگه به کۆتایی بگه‌یەنرێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى ده‌ربه‌ندى ڕانیه، ئاگرین عه‌بدوڵڵا, بریکارى وه‌زیرى ئاواده‌کردنەوەى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه‌که له قۆناغى سه‌ره‌تاى جێبه‌جێکردندا و کۆمپانیایه‌کى ڕاوێژکارى له وه‌زاره‌تى ئاوادانکرنه‌وه (بۆردێکى باڵا) سه‌رپه‌رشتىی پرۆژه‌که ده‌کات, تا ئێستا گرفتێکى ئه‌وتۆ نییه, وه‌زاره‌ت بۆ خۆى قۆناغ به قۆناغ به‌رده‌وام ده‌بێت له چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى کۆمپانیاى جێبه‌جێکار, بێگومان هه‌ر گرفتێکیش هه‌بێت، وه‌زاره‌تى لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه".
ڕۆژى 12- 10 -2020 ، له رێوره‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن به‌ردى بناغه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى رانیه دانرا.
ئەرسەلان ئەحمەد




