نێچیرڤان بارزانى و جینین پلاسخارت، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كى باشى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه، هه‌روه‌ها پشتگیریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و هیواى خواست كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى گرنگى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هیواى خواست له هاندانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیاندا هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بێت.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجاره‌كى و گشتگیرى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كلیلى سه‌قامگیریى عێراق و پێكه‌وه‌ژیانه و به ڕه‌چاوكردنى دۆخى سه‌ختى وڵات و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه عێراقییه‌كان به گیانێكى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتنه‌كانیش جێبه‌جێ بكرێن.
دۆخى سیاسى، ئه‌منى، ته‌ندروستى و ئابووریى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى وڵات، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




