٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"رێگای سەرەكیی ھەولێر.گۆپال دەكرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا رێگای سەرەكیی ھەولێر- گۆپال، كە بە ئۆتۆبانی ھەولێر- دھۆك ناسراوە، بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەش دەڵێ، پڕۆژەكە لە كۆتا رۆژەكانیدایە و تەنیا چەند كارێكی كەمی ماوە بۆ ئەوەی رادەستی حكوومەت بكرێت.

ئەندازیار غازی كاكل، سەرپەرشتیاری ئۆتۆبانی ھەولێر- دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "رێگای سەرەكیی ھەولێر- دھۆك بە درێژی ٣٨ كلیۆمەتر لە سەنتەری شاری ھەولێر دەست پێدەكات بۆ پردی گۆپال و لە قۆناغی كۆتاییدایە، بڕیارە لە مانگی داھاتوودا بە یەكجاری بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە و پڕۆژەكە كۆتایی دێت".

سەرپەرشتیاری ئۆتۆبانی ھەولێر-دھۆك دەشڵێت: "پڕۆژەكە ٩٥%ی تەواو بووە و لە ئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی ھێڵكاری و جوانكاری و تەواوكردنی تەنیشتەكانی ئۆتۆبانەكەن و لە ماویەكی نزیكدا ئەوانەش تەواو دەكرێن و كۆتایی بە دروستكردنی ھەردوو سایدی رێگاكە دێت".

لەبارەی وادەی كردنەوەی رێگاكەشەوە، ئەندازیار غازی كاكل ئاشكرای كرد: "كۆمپانیا دوای تەوابوونی بە یەكجاری رادەستی حكوومەتی دەكات بۆ كردنەوەی پڕۆژەكە و پێم وابێت ناوەڕاستی مانگی یەكی سەرەتای ساڵی نوێ رێوڕەسمی كردنەوەی رێگاكە بەڕێوە دەچێت، تەواوبوونیشی كاریگەری لەسەر كەرتی ھاتوچۆ دەبێت، بە تایبەتی كە رێگایەكی خێرای سەرەكییە لە ھەرێمی كوردستاندا".


قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار