٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت 2 ملیار و 282 ملیۆن دیناری بۆ چاككردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان كرد

سەرچاوە: KDP.info

دەربەندیخان-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕی دوو ملیار و دووسەد و ھەشتا و دوو ملیۆن دیناری بۆ چاككردنەوەی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان كرد.

ئەكرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ كە بوومەلەرزە لە بەنداوی دەربەندیخانی دا و زیانی بەركەوت، حكوومەت ئەوكات ملیارێكی بۆ تەرخان كرد و دواتر حكوومەتی عێراق پچڕ پچڕ پارەی بۆ تەرخان دەكرد، بەڵام ھەر بە تەواوی چاك نەكرایەوە، بۆیە داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كرد پارە تەرخان بكات بۆ ئەوەی بەنداوەكە نۆژەن بكرێتەوە و ئێستاش رەزامەندی لەو بارەیەوە دراوە.

بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان دەشڵێ، ئەنجومەنی وەزیران بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان بڕی دوو ملیار و دووسەد و ھەشتا و دوو ملیۆن دیناری تەرخان كردووە، بەمەش دەتواندرێت بەنداوەكە بە تەواوی نۆژەن بكرێتەوە و ئەو كێشانەی ھەیەتی، چارەسەر بكرێن و چاك بكرێتەوە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار