راگەیەندراوێک لە وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ

هەولێر-KDP.info- دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان، داوا له به‌رێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هەر ئەگەرێکی سەرڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ.
وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌ێنێت بۆ ئاماده‌كاری و ڕێككاری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ر هه‌ڵدانی ڤایرۆسی نوێ كه ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا پێویسته به‌ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و گه‌شتیار و كه‌سانه بكه‌ن، كه‌وا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌كان یان ده‌روازه سنورییه‌كان.





