٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاخۆ.. ٣٧ پڕۆژە بە گوژمەی ٥٠ ملیار دینار جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی زاخۆ رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە سنووری قەزای زاخۆ بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ٣٧ پڕۆژە بە گوژمەی ٥٠ ملیار دینار جێبەجێ دەكرێن و لە ئێستاشدا زۆرینەی پڕۆژەكان لە بواری جێبەجێكردندان، كە پڕۆژەی جۆراوجۆرن.

ھێژا محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمساڵ دوای دەستبەكاربوونی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رەزامەندیی لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژە بۆ زاخۆ دەربڕی، كە ٣٧پڕۆژە بوون بە گوژمەی ٥٠ملیار دینار، ئەویش بە دوو بەش پڕۆژەكان جێبەجێ كراون، بەشی یەكەم بە شێوەی تەندەر بوو كە تا ئێستا بەردەوامە.

محەمەد گوتیشی، ١٢ پڕۆژە كۆتاییان پێھاتووە و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ساڵ تەنھا چوار پڕۆژە بمێنن، كە ئەوانیش لە قۆناغی كۆتاییدان و، بریتین لە دروست كردنی ھۆڵی پێشوازی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن و كڕینی كۆمەڵێك ئامێر بۆ ئاوی زاخۆ  و بنكەی ئاگركوژێنەوە، ئەمانە لە توركیا دەكڕدرێن و كاتیشی پێویستە بۆیە دواكەوتوون.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی زاخۆ ڕوونیشی كردەوە، ١٦پڕۆژە بوونەتە تەندەر كە نۆ لەوانە دەستبەكار بوونە و كاری بەردەوامیان تێدا دەكرێت، كە چەندین لیژنە سەرپەرشتی دەكەن، لەوانە مەكتەبی سەرۆكی حكوومەت و لیژنەی پارێزگا و لیژنەیەك لە زاخۆ، پڕۆژەكانیش ئاو و رێگاوبان و دروستكردنی قوتابخانەی ١٨پۆلین، كە وەبەرھێنەری ناوخۆیی كاری تێدا دەكەن.

گوتیشی، ئەو پڕۆژانە بۆ ھەموو زاخۆن لە سحێلاوە تا دەگاتە بێگوڤا، ئەمەش بۆ خزمەتكردنی خەڵكی سنووری زاخۆیە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار