٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنیی بەغدا سەردانی ھەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستی بۆ بنكەكانی دەنگدان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنی لە بەغداوە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنیی عێراق لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەكانەوە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە بڕیارە هەڵبژاردن لە ساڵی داھاتوودا بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە بكرێت.

تەڵعەت گوتیشی، مەبەست لە ھاتنی ئەو شاندە بۆ سەردانیكردنی بنكەكانی ھەڵبژاردنە، كە ٢٥٠بنكە ھەیە لە ھەولێر و دھۆك و سلێمانی و، سەردانەكەش بۆ ھەر سێ پارێزگایە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەو شاندە ئەمنییە سەیر دەكەن بزانن لە ھەرێمی كوردستان بنكەكانی ھەڵبژاردن چییان پێویستە بۆ ئەوەی كە گەڕانەوە بۆ بەغدا، بۆیان دابین بكرێت.

 بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داھاتوو لە ٦/٦ بەڕێوە بچێت.

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار