سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌ین. دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌وامیى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندییه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى یاساى نێوده‌وڵه‌تین و ئه‌نجامى خراپیان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقیش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌وه.
ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده دیپلۆماتییه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/20




