٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سبەی پرۆژەیه‌كی كاره‌با له‌ كەسنەزان ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌ سبەی،  پرۆژەی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت.  

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، كاتژمێر 10ى به‌یانی، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 21 ى 12 ى 2020، لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەكالەت ؛  لە مەراسیمێكدا پرۆژەی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر جێبەجێ دەكرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار