عه‌زیز سه‌عید: وه‌به‌رهێنانی ئەمساڵ به‌راورد به ساڵى ڕابردوو له دۆخێکى باش‌دا بوو

سلێمانی-KDP.info- گه‌شه‌سه‌ندن و بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌کێک بوو له کاره هه‌ر سه‌ره‌کى و له‌پێشینه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان, له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و ته‌نیا له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا, به‌پێى پلانى ئاماده‌کراوى ده‌سته‌ى گشتیی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوبه‌رایەتیی وه‌به‌رهێنانى سلێمانى توانراوه کارى زۆر باش بکرێت و ئێستاش کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه له به‌رده‌مى سه‌رۆکى ده‌سته‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى داهاتوو مۆڵه‌تیان پێ بدرێت.
عه‌زیز سه‌عید, به‌ڕێوەبه‌ری گشتیى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى داریى و بڵاوبونه‌وه‌ى پەتای کۆرۆنا، به‌هۆى پاڵپشتیى سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان, به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى له سه‌ره‌تاى کابینه‌که دانرابوو دۆخى وه‌به‌رهینان به‌راورد به ساڵانى ڕابردوو له ئاستێکى باش‌دا بوو, پرۆژه‌کانیش زیاتر له بوارى کشتوکاڵ, پیشه‌سازى, گه‌شتوگوزار بوو, به‌پێى پلانى ٢٠٢٠ی ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان که 1050 پرۆژه له‌خۆ ده‌گرێت، 273 پرۆژه بۆ پارێزگاى سلێمانى دانراوه, هه‌ڵه‌بجه 98 پرۆژه, ئیداره‌ى گه‌رمیان 74 پرۆژه, ڕاپه‌ڕین 56 پرۆژه, دابه‌شکردنى پرۆژه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى داواکاریى وه‌زاره‌ت و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بووه له ته‌واوى هه‌رێمى کوردستان''.
سه‌عید گوتیشى: "ئێستا به هاوکاریى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه که سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى وه‌به‌رهێنانى سلێمانییه, به نووسراوى فه‌رمى داوامان کردووه ئه‌و پرۆژانه‌مان بۆ دیارى بکه‌ن که جێگه‌ى گرنگی و بایه‌خه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک, هه‌رچه‌نده جۆرى پرۆژه‌کان به‌پێى پلانى ٢٠٢٠ دیاری کراوه, به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و پرۆژانه‌یه که جێگه‌ى بایه‌خه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێتستا هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاسای ژماره‌ى 4 ساڵى 2006 کارى تێدا ده‌کرێت, گۆڕانکارى له یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان گرنگه، چونکه به‌پێى بارودۆخه جیاوازه‌کان یاساى وه‌به‌رهێنان له ته‌واوى دنیا چه‌ند ساڵ جارێک هه‌موار ده‌کرێته‌وه, بۆ نموونه، له میسر له ساڵى 1957وه تا ئێستا 17 جار یاساى وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌که هه‌موار کراوه‌ته‌وه, بۆیه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستانیش ئه‌م هه‌مواره له یاساى وه‌به‌رهێنان ده‌خوازێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




