٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ناحیەی کەسنەزان دارستانی بەڕوو دەچێندرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دەروبەری شاری ھەولێر ژمارەیەک دارستان ھەن و بەڕێوەبەری پۆلیسی ژینگە و دارستانی ھەولێریش دەڵێت، دارستانێکی بەڕۆ لە نزیک شارەدێی کەسنەزان بۆ سەوزکردنی ناوچەکە چێندراوە.

عەقید فەرمان فازڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانە بۆ سەوزکردنی دەوروبەری ھەولێر بە ھەزاران دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر ١٠ دۆنم زەوی بە داربەڕوو چێندراوە و مەست لە چاندنی داربەڕوو ئەوەیە کە دارستانی سرووشتی لە نزیک شارەکان ھەبێت و کارێکی پیرۆز و گرینگە بۆ ژینگەی ھەولێر و کوردستان''.

عەقید فەرمان جەختی کردەوە: "لە سنووری دەوروبەری شاری ھەولێر ژمارەیەک دارستان ھەن و پۆلیسی ژینگە و دارستان ئەرکی پاراستنی لە خۆ گرتووە، ھەرکەسێکیش زێدەڕۆیی بکاتە سەر دارستانەکان ئەوە بەپێی یاسا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگییەکی تەواو بە دارستان دەدات و ڕێگەش نادەین خەڵکێک دارستانەکان بشێوێنێت".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار