سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى نه‌سره‌دین هه‌ورامى ده‌كات
__2020_12_17_h16m18s57__ER.jpg)
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و كه‌سایه‌تیى دیار، خوالێخۆشبوو نه‌سره‌دین هه‌ورامى، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵانم پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/17




