٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی ساڵڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی١٢ی٢٠٢٠ لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، ساڵڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.

سەرەتا و دوای نمایشی سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب، تیپی مۆسیقای سەربازی مەراسیمەکەی دەست پێکرد و یەکەی ڕێکاری سەربازی ئاڵای کوردستانیان بەشکۆوە هەڵکرد.

دواتر شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "ئەم ئاڵایە نیشانەی سەربەرزیی هەموو تاکێکی نەتەوەکەمان و نیشانەی گیانفیدایی تەواوی شەهیدانمانە، بۆیە پاراستن و بە بەرزی هێشتنەوەی ئەو ئاڵایە ئەرکی هەموانە".

وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: "هەرێمی کوردستان لەژێر ئەم ئاڵایە خاوەن سەروەری خۆیەتی و هیچ کاتێک سازش لەسەر مافەکانی خۆی ناکات".

هەواڵی پەیوەندیدار