سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە رۆژی ئاڵای كوردستان جەخت لە تەبایی و پێكەوەژیان دەكەینەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەم دۆخە سەختەدا جەخت لە تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە".
17ی کانوونی دووەم رۆژی ئاڵای کوردستانە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە لە پەیامێکدا نووسیویەتی: "لە رۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنەوێنین کە لەژێر ئهو ئاڵایهدا بۆ ئازادى گیانیان بەخشى و بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە".
لە بەشیکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لەم دۆخه سهختهدا جەخت له تەبایى، لێبووردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە".
پەرلەمانی کوردستان لە 4/10/1992دا فیدراڵی راگەیاند و ساڵی 1999 رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد. پەرلەمانی کوردستان ئاڵای کوردستانی وەک ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان ناساند و رەنگەکانیشی دیاریکرد و ئەوەش هەنگاوێک بوو بە ئاراستەی بەرزراگرتنی ئاڵای کوردستان.




