لە ھەرێمی کوردستان کەرتی پیشەسازی بەپێی یاسا ڕێک دەخرێت

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان گوتی، یاسای پیشەسازی لە عێراق ھەیە و دەمانەوێت لە ھەرێمی کوردستانیش بەرکار بێت، بۆ ئەوەی بتوانین لە ھەرێمی کوردستان کەرتی تایبەت ڕێک بخەین و گرنگی بە بەرھەمی خۆماڵی بدەین و ھەرچی بەرھەم لە بواری پیشەسازی ھەیە گرنگی زیاتری پێ دەدرێت.
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە عێراق یاسای کەرتی پیشەسازی ھەیە و ئێمەش دەمانەوێت لە ھەرێمی کوردستانیش ئەو یاسایە بەرکار بێت بۆ ئەوەی کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستانیش ڕێک بخرێت و گرنگیی زیاتر لە ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پیشەسازی بدرێت، بەتایبەت بەرھەمی خۆماڵی و ئەمە کەرتی نەوتیش دەگەڕێتەوە، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی گرنگە یاسایەک بەرکار بێت لە ھەرێمی کوردستان کەرتی پیشەسازی ڕێک بخات".
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆ دەکەین لە پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی سامانە سرووشتییەکان بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بەرکار بێت و بتوانین لە ھەرێمی کوردستان کەرتی پیشەسازی ڕێک بخەین و گرنگیی پێ بدەین، چونکە کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان گرنگە".
گوتیشی: "لە عێراق یاسایەک لە بواری کەرتی پیشەسازی ھەیە، بەڵام تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان کاری پێ ناکرێت، بەڵام ئێمە پێمان باشە کە لە ھەرێمی کوردستانیش ھەمان یاسا کاری پێ بکرێت، چونکە کەرتی پیشەسازی یەکێکە لە کەرتە گرنگەکان ھەر بەرھەمێک ھەیە گرنگی پێ دەدرێت و ڕێک دەخرێتەوە بەپێی یاسا".
بڵند ئیبراھیم




