سەرەتای ساڵی نوێ 21 پڕۆژە لە ناحیەی سەرسنگ جێبەجێ دەکرێن

سەرەتای ساڵی نوێ 21 پڕۆژە لە ناحیەی سەرسنگ دەکەونە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێ، پڕۆژەکان هەمووی خزمەتگوزارین و کاریگەرییان لەسەر هەلیکار و پێداویستیی هاووڵاتییان دەبێت.
نەشوان حسنی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسنگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کاتی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەڤەرەکە بەڵێنی پێ داین 23 ێ پڕۆژە لە ناحیەی سەرسنگ جێبەجێ بکرێت و ئێستا پارە بۆ 21 پڕۆژە تەرخان کراوە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێ بکەونە واری جیبەجێکردن".
بەڕێوەری ناحیەی سەرسنگ دەڵێت: "گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ ئەنجامدانی 21 پڕۆژە و ڕۆژانی داهاتوو بە کۆمپانیاکان دەدرێن".
نەشوان حسنی ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەکان لە ڕێگەوبان و شارەوانی و ئاو و کارەبا پێک هاتوون و کاریگەرییان دەبێت لەسەر هەلی کار و خزمەتگوزاری لە ناوچەکە، چونکە سەرسنگ پێویستی بەو پڕۆژانەیە".
قائید میرۆ




